ئەردۆغان: دەستوور دەگۆڕین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای سەركەوتنی لە هەردوو خولی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان وەك سەرۆك كۆماری توركیا لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەكەی سوێندی یاسایی خوارد و لە وتارێكدا جەختی لەسەر گۆڕینی دەستوور و دەستپێكردنی پرۆژەی سەدەی نوێی توركیا كردەوە.

رۆژی شەممە 3_6_2023 رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە بەردەم خولی 28 ەمینی پەرلەمانی توركیا كە رۆژی هەینی ئەندامە هەڵبژێردراوەكانی سوێندی یاساییان خوارد و دەستبەكاربوون، لەلایەن دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی مەهەپە كە وەك بە تەمەنترین ئەندامی پەرلەمان، سەرۆكایەتی دانیشتنەكان دەكات، بەڵگەنامەی سەركەوتنی لە هەڵبژاردنەكان بە سەرۆكی توركیا پێشكەش بە ئەردۆغان كرد.

دواتریش ئەردۆغان وەك سەرۆك كۆماری توركیا بۆ ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو، سوێندی یاسایی خوارد و جەختی لەسەر پاراستنی سەروەریی و یەكپارچەیی توركیا كردەوە.

دوای كۆتایی هاتنی رێورەسمی سوێندخواردن، ئەردۆغان سەردانی گۆڕی ئەتاتوركی كرد و پاشان بە ئامادەبوونی سەرۆكی 21 وڵات و نوێنەر و بەرپرسانی باڵای زیاتر لە 70 وڵات لە كۆشكی چانكایە لە ئەنقەرە رێورەسمی دەستبەكاربوونی ئەنجامدا و وتارێكی پێشكەشكرد.

ئەردۆغان لە وتارەكەیدا، ئاماژەی بە سەركەوتنیان لە هەردوو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی كرد و رایگەیاند، گەلی توركیا متمانەی بە ئێمە بەخشییەوە بۆ ئەوەی لە پێنج ساڵی داهاتوودا جارێكی خزمەتیان بكەین و لە پرۆژەكانمان بەردەوام بین و جەختی لەسەر پابەندبوون بە یاسا و دەستوور كردەوە.

هەروەها ئەردۆغان ئاشكرایكرد، ئەمشەو كابینەی نوێی حكومەت رادەگەیەنێت و رۆژی سێ شەممەی داهاتوو یەكەم كۆبوونەوەی كابینەكەی ئەنجام دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا