عێراق ڕەتیدەکاتەوە حەجی مەسیحییەکان بەڕێوەبچێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لە ئامادەکاری حکومەت بۆ بەڕێوەچوونی مەراسیمی حەجی مەسیحییەکان و پێشوازیکردن لە هەزاران حاجی مەسیحی دەکەن.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکیدا دەڵێت، “ئەو هەواڵ و ڕاپۆرتانە دوورن لە ڕاستییەوە چونکە پێچەوانەی ڕێنماییەکانی لیژنەی تەندروستی و سەلامەتیین”.

باسی لەوەش کردووە، “ڕۆڵی ئێستای وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار بریتییە لە ئاسانکاری بۆ هاتنە ناوەوەی ژمارەیەکی دیاریکراو لەو سەردانکەرانەی گرنگی بە شوێنەوار دەدەن ئەوەش بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆو جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی لیژنەی تەندروستی و سەلامەتی عێراق”.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەکەیدا داواشی لە میدیاکان و ڕۆژنامەنووسان کردووە لە سەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە هەواڵ و ڕاپۆرتەکانیان بڵاو بکەنەوە.

پێشتر چەند میدیایەکی عێراقی هەواڵی ئەوەیان بڵاو کردەوە کە شاری ئوری شوێنەواری سەر بە پارێزگای زیقار ئامادەکاری دەکات بۆ پێشوازیکردن لە 13 هەزار حاجی بۆ سەردانکردنی ئەو شارەی پێغەمبەر ئیبراهیم تێیدا لەدایک بووە و ١٠ نوێنەراتی وڵاتانیش دەست دەکەن بە پرۆسەی هەڵکەندن و پشکنین لە ناوچە شوێنەوارییەکانی ئەو شارەدا.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا