لە گەرمیان بەفەرمی وشکەساڵی ڕاگەیەندرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە فەرمی وشکەساڵی لە سنوورەکەیان ڕاگەیاند و وتی، بەگوێرەی پێوەرە جیهانییەکان ئەمساڵ لە گەرمیان وشکەساڵی دەبێت.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جەلال نوری ئاماژەی بەوەکرد، “وشکەساڵی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کاریگەرییەکەی خراپتر دەبێت، بەهۆی ئەوەی دووەم ساڵە لەسەریەک لە گەرمیان وشکەساڵییە”.

وتیشی، “بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی گەرمیان زیاتر لە 135 هەزار دۆنم زەوی زیانیان پێدەگات، زیانی بەروبوومی ماسی، کاریگەریی لەسەر نرخی ئالیک دەبێت بۆ خاوەن ئاژەڵەکان، بەشێک لە بیرەکان وشک دەبن، سەرەڕای مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی زیاتر”.

ڕۆژی 11ی ئەم مانگە شادیە حسێن، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی گەرمیان ئاماژەی بەوەکرد، لە کەلار و کفری و خانەقین ڕێژەیەکی کەم باران باریوە و بەرزترین ئاستی بارانبارین 110 میلیمەتر و نزمترینیش کە شارۆچکەی خانەقین بووە 89 میلیمەتری لێباریوە، وتیشی، “بەگشتی دۆخەکە زۆر خراپە و لەم ڕۆژانەدا بەفەرمی وشکەساڵی ڕادەگەیەنین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا