تەندروستی هەڵەبجە رونكردنەوە لەسەر دۆخی كۆرۆنا دەدات

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند، خەڵك كەمتەرخەمە لە خۆپاراستنیان لە كۆرۆنا و پشكنین ناكەن، هەندێك كەسیش هەرچەندە كۆرۆنایەتی، بەڵام تێكەڵی خەڵكی دەكەن.

شاناز نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لە پارێزگای هەڵەبجە بەراورد بە پارێزگاكانی دیكە تا رادەیەك ژمارەی تووشبوان كەمە هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كاتێك تووشبووان سەردانی نەخۆشخانە راوێژكارییەكان دەكەن كە دەزانن كۆرۆنایانە چارەسەر وەردەگرن و پشكنینی PCR ئەنجام نادەن و لە ماڵەوە چارەسەر وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەندێك كەس سەردانی پزیشكیش ناكەن و بێ‌ ئەوەی چارەسەر وەربگرن نەخۆشییەكە بڵاودەكەنەوە، بەجۆرێك لە ناو خێزانی خۆیان یان ناوبازاڕ و شوێنە گەشتییارییەكان دەگەڕێن و ڤایرۆسەكە بڵاودەكەنەوە.

روونیشیكردەوە، چوار نەخۆش لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی وەفا ماونەتەوەو سیانیان لە ژێر ئۆكسجیندان كەسیان لە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستكردا نین.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەی چەند رۆژێك لە بەشێك لە شارەكانی هەرێم رێژەی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا رووی لە زیادبوون كردووەو بەهۆیەوە لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی كۆرۆناش چەندین رێوشوێنی گرتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا