نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکرد و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت هاتەخوار 94 دۆلار.

بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 93 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 92 دۆلار و 51 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی پێوانەیی تۆمارکرد بە بەراورد بە حەوت ساڵی ڕابردوو، کاتێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 96 دۆلاری تێپەڕاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا