وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بڕی نەوتی دابەشکراو بەسەر خێزانەکەندا ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند، تا ئێستا بڕی زیاتر لە 151 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دابەشکراوە.

رۆژی یەکشەممە 3ی کانونی یەکەمی 2023 وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڕی نەوتی دابەشکراوی بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە پارێزگای هەولێر نزیکەی 60 ملیۆن لیتر دابەشکراوە، سلێمانی نزیکەی 59 ملیۆن لیتر دابەشکراوە و لە دهۆکیش نزیکەی 32 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تائێستا نزیکەی 756 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەند بوون کە دەکاتە زیاتر 58%ی کۆی ژمارەی خێزانەکانی هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا