محەمەد شێخ وەهاب دەچێتە دادگا

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی كراون، ئەمڕۆ دەچێتە دادگا.

محەمەد شێخ وەهاب ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە پشكی گۆڕان، دەڵێت، “ماوەی دوو هەفتەیە هەموو قاچاغی تەزویركردن لە دەروازە سنورییەكانی باشماخ و پەروێزخان خراوەتە سەر من وەك ئەوەی بڵێیت من كردومە”.

دەشڵێت، “ئەمڕۆ سەربەرزانە دەچمە بەردەم دادگا نەهەڵاتووم نە بۆ هیچ كوێیەك دەچم ملم لە موو باریكترە بەرامبەر یاسا”.

لە چەند رۆژی رابردوودا دادگای لێكۆڵینەوەی خانەقین – قۆرەتوو بە تۆمەتی ساختەكردنی پسووڵە لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان داوای دەستگیركردنی محەمەد شێخ وەهاب ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كرد.

دواتریش محەمەد شێخ وەهاب ئەو تۆمەتانەی رەتكردەوە و رایگەیاند، ئامادەیە لەسەر ئەو دۆسیەیە بچێتە بەردەم دادگا.

پۆڵەتیك پرێس چەندجارێك پەیوەندی بە محەمەد شێخ وەهابەوەكرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكان نەدرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا