زەمالەی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە کۆماری چینی میللی رادەگەیەندرێت

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم زەمالەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە کۆماری چینی میللی بۆ مامۆستاو فەرمانبەر و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەر کەسێک مەرجەکانی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆماری چینی میللی هەیە، بەلەبەر چاوگرتنی چەند تێبینیەك دەتوانێت لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە داواكاری پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن.

https://www.china-aibo.cn/EN

تێبینیەكانی وەزارەت تەنها کار لە سەر هەردوو بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا دەکات بەشێوەیەك بۆ ماستەر پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت، ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە، دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت و تەمەنی پێشکەشکار لە (٤٥) ساڵ زیاتر نەبێت.

بەپێی زانیاریەكانی راگەیەندراوەكە مەرجی پێشكەشكردن بۆ دكتۆرا پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت، ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا پێویستە بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە، دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (٧٠%) کەمتر نەبێت، تەمەنی لە (٥٠) ساڵ زیاتر نەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا