سبەی ماوەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران كۆتایی دێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ماوەی نوێكردنەوەی تۆمار دەنگدەرانی لە هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی 24 سەعاتی دیكە درێژكردەوە.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لە وادەی دیاركراوی خۆیدا كە18 ی مانگی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت و ئەنجومەنی كۆمیسیارانیش نموونەی كاغەزی دەنگدانی پەسەندكردووە.

جومانە غەلای، باسی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرد و وتی، ئەنجومەنی كۆمسیاران ماوەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، تاكو كۆتاییهاتنی دەوامی رەسمی لە رۆژی 20 ی ئەیلوول درێژكردووەتەوە.

بەپێی وادەیەك كە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بە راوێژ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان دیاریكردووە، بڕیارە رۆژی 25 ی مانگی شووباتی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا