ئەردۆغان پرۆتۆکۆڵی بوونە ئەندامی سوید لە ناتۆ ڕەوانەی پەرلەمانی تورکیا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سکرتێری گشتی ناتۆ ئاشکرایکرد، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، بەمەبەستی پەسەندکردنی لەماوەیەکی نزیکدا پرۆتۆکۆڵی بوونە ئەندامی سوید لە ناتۆ ڕەوانەی پەرلەمانی تورکیا دەکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی تورکیا، سوید و ناتۆ، لە ڤیلنیوسی پایتەختی لیتوانیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، یەنس ستپڵتنبێرک، سکرتێری گشتی ناتۆ و ئۆڵف کریستێرسن، سەرۆک وەزیرانی سوید کۆبوونەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەبەوەکرا، سوید پشتیوانی لە هەوڵەکانی پرۆسەی ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا دەکات و تورکیاش پرۆتۆکۆڵەکانی بوونە ئەندامی سوید لە ناتۆ ڕەوانەی پەرلەمان دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا