زێلێنسکی: پێویستە ئەوروپا دەستبەرداری سەرچاوەی وزەی ڕوسیا بێت

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، پێویستە یەکێتی ئەوروپا پێشانی بدات کە دەتوانێت دەستبەرداری سەرچاوەکانی وزەی ڕوسیا بێت.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا پەیام دەنێرێت و دەڵێت، پێویستە یەکێتی ئەوروپا ئابلوقە بخاتە سەر نەوتی ڕوسیا، هەروەها چیتر لە ڕووی کەرەستەی جەنگیەوە پشتیوانی نەکات.

زێلێنسکی ئاماژەی بەوەشدا، کە پێویستە بە ڕوونی ئەوروپا نیشانی بدات، کە توانای ئەوەی هەیە دەستبەرداری سەرجەم سەرچاوەکانی وزە بێت لە ڕوسیا.

وتیشی ڕوسیا هەوڵدەدات هاوڵاتیانی ئۆکرانیا بخاتە ڕیزی سوپای خۆیەوە، بەڵام تەنانەت سەربازانی سوپای ڕوسیاش دڵنیانین لەوەی بتوانن ئۆکرانیا تێکبشکێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا