ئاسایشی سلێمانی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەستگیرکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسایشی سلێمانی شکستی بە پیلانێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر هێنا و دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەستگیر کرد.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، “لە درێژەی کاروچالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و بازرگانانی ئەو ماددانە، لە دوو چالاکی جیادا دەستبەسەر بڕی 16 کگم ماددەی هۆشبەری جۆری (تلیاک)دا گیرا”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لە چالاکی یەکەمدا دوای لێکۆڵینەوەی وورد و بەدواداچوونی هێزەکانی ئاسایش، لە بۆسەیەکدا دەست بەسەر بڕی 16 کگم ماددەی (تلیاک)دا گیرا کە لەناو (غەتاس)ی ئاودا شاردرابووەوە و تۆمەتبارێکیش بەناوی (أ ، ك ، ح) دەستگیرکرا کە لەدایکبووی 1993ی هەولێرە و ئۆتۆمۆبێلێکی جۆری (شیری) پێبووە، لە بازگەیەکی دەروازەی شاری سلێمانی دەستگیرکراوە و بەپێی زانیاریەکان ئەو ماددانە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هێنراون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە چالاکی دووەمدا هێزەکانی ئاسایش دوای لێکۆڵینەوەی وورد لە دەروازەی نێودەوڵەتی (باشماخ) تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، کە دانیشتوی شاری (بۆکان)ە و بەڕەگەز کوردە و لەدایکبوی 1970یە بە ناوی (م ، م ، أ) خێزاندارە”.

ئەوەش هاتووە، “تۆمەتبارەکان بەنیازبوون لەشاری سلێمانیەوە تلیاکەکە بگوازنەوە بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان. لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و دەستبەسەر تلیاکەکەدا گیراوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا