وەزارەتی تەندروستی بەهۆی فێڵكرد لە هاووڵاتیان سزای دەرمانخانەیەك دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: بەتاوانی فێڵكردن و گرانفرۆشی سزای توندی بەسەر دەرمانخانەیەك لە شاری هەولێر سەپاند.

وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، رۆژی یەك شەممە 26_11_2023 لیژنەی باڵای چاودێری دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی بەهەماهەنگی لەگەل لقی هەولێری سەندیكای دەرمانسازانی كوردستان و پۆلیسی شارەوانی قائمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، پشكنینی بۆ دەرمانخانەیەك ئەنجامدا دەركەوت دەرمانخانەی CVS Pharmacy نرخ و ستیكەری رەسمی كوالیتی كۆنتڕۆڵی لەسەر دەرمانەكان لابردووە بۆ ئەوەی بەنرخێكی گرانتر دەرمان بە هاوڵاتیان بفرۆشێت و بەم رێگەیە تاوانی فێڵكردن و گران فڕۆشتنی ئەنجامداوە.

ئاشكراشیكرد، دەسبەجێ بڕیاریدرا بە داخستن و راگرتنی مۆڵەتی دەرمانخانەكە و ڕاگرتنی مۆڵەتی پیادەكردنی پیشەی دەرمانسازی و هەواڵەكردنی تۆمەتباران بۆ دادگا بۆ وەرگرتنی رێككاری یاسایی.

وەزارەتی تەندروستی جەخت لە سەرجەم دەرمانخانە و سەنتەر و نەخۆشخانە تایبەتەكان دەكاتەوە خۆیان دوور بگرن لە دەرمان و پێداویستی پزیشكی بێ ستیكەر و نارەسمی و هاوڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە، هۆشیار بن لەكاتی كڕینی دەرمان بەنرخی رەسمی سەر ستیكەر و دڵنیابوونەوە لە هەبوونی ستیكەری ئەلیكتڕۆنی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا