لە هەڵەبجە كێبڕكێی هەڵبژاردنی بایدن و ترەمپ بەڕێوەچوو

پۆڵەتیك پرێس

گەنجێكی پارێزگای هەڵەبجە پرۆسەی كێبڕكێی هەڵبژاردنی لە نێوان دۆناڵد ترەمپ و جۆبایدن بەڕێوەبرد، بەپێی ئەنجامەكانیش هەردولا یەكسان بوون.

موختار نوری ئەو هاوڵاتییەی پرۆسەكەی ئەنجامدا بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند، هەڵبژاردنی ئەمریكا كاریگەری لەسەر جیهان هەیەو ئەویش وەك خولیایەكی خۆی هەستاوە بەئەنجامدانی ئەو كارە.

وتیشی، “حەزمكرد بزانم رای خەڵكی هەڵەبجە لەرێگەی پرۆسەی دەنگدانەوە لەسەر ترەمپ و بایدن چییە”.

باسی لەوەشكرد، پرۆسەی هەڵبژاردنەكە بۆ ماوەی دوو كاتژمێر بەردەوام بووەو 62 كەس بەشداریان تێدا كردووە، لە ئەنجامیشدا هەریەكەیان 31 دەنگیان بەدەستهێناوەو یەكسان بوون.

ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدان لە ئەمریكا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە دەستیپێكرد، ركابەرییەكەش لەنێوان هەریەك لە دۆناڵد ترەمپی كاندیدی كۆمارییەكان و جۆبایدن كاندیدی دیموكراتەكاندایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا