پۆڵه‌تیك پرێس
جیهان نزیك ده‌بێته‌وه له كۆتایی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی مژده به‌خشه به‌هۆی ئاماده‌كردن و به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا، به وته‌ی شاره‌زایانی ته‌ندروستی ئه‌م په‌تایه دوایین په‌تا نابێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌خوازێت ئاماده‌كاری بكرێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر په‌تایه‌كی دیكه.
توێژینه‌وه‌یه‌كی ئوستورالی به‌م دواییه ئه‌نجام دراوه پێشبینی شوێنی په‌تایه‌كی نوێی كردووه دوای ئه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌یان ملیۆن كه‌س له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌جێهێشت و زیاتر له 5,1 ملیۆن كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه مردن.
به وته‌ی توێژه‌ران 60% ی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌وكردن په‌یوه‌ندییان به ئاژه‌ڵه‌وه هه‌یه، هه‌ربۆیه زانایانی بواری ته‌ندروستی له‌و باوه‌ڕه‌دان ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ گواسترابێته‌وه، كه كۆتایی ساڵی رابردوو له شاری وهانی چینه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا.
توێژه‌ران ده‌ڵێن 75% ی نه‌خۆشییه نوێیه‌كان له ناو مرۆڤه‌كاندا، به هۆی ئاژه‌ڵه‌كانه‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش ئه‌و گریمانه‌یه پشتڕاستده‌كاته‌وه كه له داهاتوودا په‌تای دیكه به‌رۆكی مرۆڤایه‌تی ده‌گرێت.
مایكل والش توێژه‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه ئوستورالییه‌كه روونی كردوه‌ته‌وه ئاژه‌ڵداری یان هاوڕێیه‌تی كردنی ئاژه‌ڵ له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه له یه‌ك شوێندا له چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوو زیادی كردووه، لاوازترین ناوچه‌كانی جیخانیش بریتین له وڵاتانی ئه‌فریقا و باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و شاره‌كانی وه‌ك مۆمبای له هیندستان یان بانكۆك له تایله‌ند و یانسی له چین، توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه ئه‌م شارانه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا لاوازن.
مایكل والس روونی كرده‌وه ئامانج له‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و شوێنانه‌یه كه ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان هاوشانی مرۆڤ ده‌ژین، چونكه ئه‌مه مه‌ترسی نه‌خۆشی نوێ زیاتر ده‌كات.
كۆتایی ساڵی رابردوو ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری وهانی چینه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و چه‌ندین ئه‌گه‌ر بۆ هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ڤایرۆسه له‌و شاره‌وه خرانه ڕوو، ره‌نگه تا ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌خۆشییه‌كه و چۆنیه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی پشت ڕاست نه‌كرابێته‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی توێژینه‌وه و باس و خواسه پزیشكییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن پێده‌چێت ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له شه‌مشه‌مه كوێره‌وه بۆ مرۆڤ گواسترابێته‌وه.