سودانی: لەیادی 36 ساڵەی کارەساتی هەڵەبجەدا بە ئازارەوە یادی ئەم تاوانە و قوربانییەکانی دەکەینەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، .

ئەمڕۆ شەممە16ی ئادار، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی بۆ ساڵیاسی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بەڵگەی ئاشکرایە کە ڕژێمی بەعس تاوانی گەورەی دژی گەلی کورد ئەنجامدراوە”.

ئاماژەی بەوەکردووە، لەیادی 36 ساڵەی کارەساتی هەڵەبجەدا بە ئازارەوە یادی ئەم تاوانە و قوربانییەکانی دەکەینەوە و ئەم تاوانە پشتڕاستی کردووەتەوە ڕژێمی بەعس تاوانەکانی مرۆڤایەتی بەرامبەر بە گەلی کورد و عێراق ئەنجامداوە.

جەختیکردەوە، هەوڵەكانی حكومەت بەردەوام دەبێت بۆ دابینكردنی دادپەروەری بۆ هاووڵاتیانی عیراق كە تووشی زوڵم و ستەم بوونەتەوە و ئەم كارەساتە هەردەم  لەویژدانیان دەمێنێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا