“عێراق لەتوانایدا نەماوە فەرمانبەری نوێ دابمەزرێنێت”

پۆڵەتیک پرێس

خالد بەتال، وەزیری پلاندانانی عێراق ئاشکرایکرد، %10ی دانیشتووانی عێراق فەرمانبەرن و دۆخی عێراق لەتوانایدا نەماوە فەرمانبەری نوێ دابمەزرێنێت.

خالد بەتال لەمیانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، کولتوری بەفەرمانبەرکردن پێویستە بگۆڕێت و لەسەر بنەمای توانا و لێهاتوویی موچە بۆ فەرمانبەر دابنرێت.

وتیشی: هەتا ئێستا زیاتر لەملیۆنێک و 300 هەزار فەرمانبەر خراونەتە سیستمی ژمارەی وەزیفی و گرنگترین خاڵی ئەم سیستمەش ئاشکراکردنی ئەو کەسانەیە کە فرەموچەن.

لەڕووی زیادبوونی دانیشتووانی عێراقەوە خالد بەتال ڕایگەیاند، عێراق بەقۆناغێکی گەشەسەندنی گەورەدا تێدەپەڕێت بەجۆرێک ساڵانە ملیۆنێک سەرنشین لەعێراق زیاددەکات.

ڕۆژی سێشەممەش هەریەکە لە وەزیری پلاندانان و وەزیری دارایی عێراق کۆبوونەوە و بەمەبەستی ڕوبەڕوبوونەوەی قەیرانە ئابوری و تەندروستییەکانی عێراق، پلانێکی خێرایان بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ساڵی 2021 دانا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا