پۆڵەتیك پرێس
سەرچاوەیەك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەپۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند، خێزان و خانەوادەی لاهور جەنگی بورهان خۆیان نەیان ویستووە لە بەشی تایبەتی (vip ) ەوە گەشتی دەرەوەی وڵات بكەن.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ كەسێك رێگر نەبووە لە گەشتكردنی خێزان و خانەوادەی لاهور جەنگی بورهان لەو بەشەوە، هەواڵی دروست ئەمەیەو هەر دەنگۆیەكی تر لەو بارەیە رەتدەكەنەوە .
پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە گوایە، رێگە نەدراوە خێزان و خانەوادەی لاهور جەنگی بورهان لە بەشی تایبەتی (vip )فڕۆكەخانەوە گەشتی دەرەوەی وڵات بكەن.