پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای بەغدا-کەرکوک، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
بەپێی زانیارییەکان، درەنگای شەوی ڕابردوو، ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکروزەر لەسەر ڕێگای بەغدا-کەرکوک، لەنزیک گوندی عوسەج وەرگەڕا و بەهۆیەوە سێ سەرنشین گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
ڕووداوەکە، بەهۆی تیژڕەوی و کۆنتڕۆڵ لەدەستدانەوە ڕوویداوە، کاتێک ئۆتۆمبێلەکە لە بەغداوە بەرەو کەرکوک هاتووە.