پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جەیک سولیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمه‌ریکا ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌ر بێت و رووسیا له رێككه‌وتننامه‌ی رێڕه‌وی دانه‌وێڵه‌ی ده‌ریای ره‌ش بكشێته‌وه، باجێكی گه‌وره‌ی دیپلۆماتی به‌دواوه ده‌بێت بۆ مۆسكۆ.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمه‌ریکا، باسی له‌وه‌كرد، ماوه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی رێڕه‌وی دانه‌وێڵه‌ی ده‌ریای ره‌ش سبه‌ی شه‌و كۆتایی دێت و رایگه‌یاند: ناتوانم پێشبینی بكه‌م (سه‌رۆكی رووسیا) ڤلادیمیر پوتن چی ده‌كات. له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا ئاماژه‌ی جۆراوجۆری دا، ئه‌گه‌ری هه‌یه رووسیا له رێككه‌وتننامه‌كه بكشێته‌وه یان درێژه‌ی پێبدات.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمه‌ریکا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئەگەر بێت و رووسیا لە رێككه‌وتننامه‌كه بكشێته‌وه، جیهان ئه‌مه به‌وه ناوده‌بات كه رووسیا پشتی لە باشووری گۆی زه‌وی، ئەفریقا، ئەمه‌ریکای لاتین و ئاسیا کردووە و وتی: ئه‌مه باجێكی گه‌وره‌ی دیپلۆماتی به‌دواوه ده‌بێت بۆ مۆسكۆ.
لە 22ی تەمموزی 2022دا، به چاودێری رەجەب تەیب ئەردۆغان، تورکیا، رووسیا، ئۆکرانیا و نەتەوەیەکگرتووەکان بەڵگەنامەی دەستپێشخەری ناردنی دانەوێڵە و ماددە خۆراکییەکانیان بەشێوەیەکی سەلامەت لە بەندەرەکانی ئۆکرانیاوە واژوو کرد.
رێککەوتنەکە کە پێشتر چەند جارێک درێژکراوەتەوە، لە 17ی ئه‌م مانگه وادەکەی کۆتایی دێت و بەرپرسانی رووسی ئاماژە بەوە دەکەن، کە هیچ ئەگەرێک بەدیناکەن بۆ درێژکردنەوەی وادەکەی.