له‌بری كه‌مبوونه‌وه‌ ده‌نگه‌كانی بایدن زیادیانكرد

پۆڵەتیک پرێس

دۆناڵد ترەمپ بەرامبەر جۆ بایدن لە شکسی هەڵبژاردنەکانی ئەم مانگەی ئەمریکا زیاتر نزیکبووەوە بەڵام هێشتا دانی بەوەدا نەناوە و دەڵێت: کات پێمان رادەگەیەنێت چ ئیدارەیەک دەچێتە کۆشکی سپی.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، هەتا ئێستا جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان خاوەنی ٣٠٦ دەنگی کۆمەڵگای هەڵبژاردنەکانە، لەکاتێکدا دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان تەنیا ٢٣٢ دەنگی بەدەستهێناوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەگەڵ ئەوەی بردنەوەی بایدن ئاشکرایە کەچی هێشتا بە فەرمی ئەنجامەکان رانەگەیەنراوە.

ترەمپ چەندین جار جەختی لەوە کردەوە نایەوێت دان بە شکستەکەیدا بنێت هەتا دووبارە دەنگەکان نەژمێردرێنەوە، لەلایەکی دیکەوە تیمەکەی لە چەند ویلایەتێک داوای یاساییان تۆمار کرد لەناویشیاندا ویلایەتەکانی پەنسلڤەینیا، جۆرجیا، نیڤادا، ویسکۆنسن و ئەریزۆنا.

بەر لە هەفتەیەک ترەمپ وتی: لە داهاتوودا هەرچییەک رووبدات، خوا خۆی دەزانێت کام ئیدارەیە دەچێتە کۆشکی سپی و بۆمان ئاشکرا دەکات، بەڵام دەمەوێت دڵنیاتان بکەمەوە ئەم ئیدارەیە شکست ناهێنێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا