بومەلەرزەیەکى بەهێز باکوور و ڕۆژئاوای کوردستانی هەژاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆمەلەرزەیەک بە گۆڕی ٦.٤ پلەی رەختەر شاری هاتای لەباکوری کوردستان و شاری عەفرینی لە رۆژئاوای کوردستان هەژاند.

 

ئەمشەو بۆمەلەرزەیەک بە گۆڕی ٦.٤ پلەی رەختەر شاری هەتای لەباکوری کوردستان و ٥.٢ پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری عەفرینی لە رۆژئاوای کوردستان هەژاند.

 

بەهۆی بوومەلەرزەکەوە هاوڵاتیانى لەترسی دووبارە هەمان زیانی بومەلەرزەکەى ٦ی ئەم مانگە ئەو دوو شارە هاتوونەتە سەر شەقام و ناو ئۆتۆمبێلەکانیان.

 

هاوکات لە چەند شاریکی لوبنانیش بومەلەرزە روویداوەو بە هەمان شێوە خەڵک هاتوونەتە سەر شەقام.

 

ڕۆژی ٦ی ئەم مانگە بومەلەرزەیەک بە ٧.٨ پلەى ڕێختەر چەند شارێکى تورکیاو باکوری کوردستان و هەروەها سوریاو رۆژئاوای کوردستانی هەژاندو بەهۆیەوە نزیکەى ٥٠ هەزار کەس لە هەردوو وڵاتە گیانیان لەدەستداو بەهەزارانى دیکەش بریندار بوون.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا