میسر ڤیزای لەسەر بەشێک لە هاوڵاتییانی عێراق هەڵگرت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە24ی کانونی یەکەم، حکومەتی میسر ڤیزای لەسەر بەشێک لە هاوڵاتییانی عێراق هەڵگرت.

بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی گواستنەوەی میسر، حکومەتی میسر پێدانی ڤیزای لەسەر منداڵان و کەسانی بەتەمەنی عێراق هەڵگرت و دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی میسر بکەن.

بەپێی بڕیارەکە، لەمەودا ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی تەمەنیان لەخوار 16 ساڵان و لەسەروو 60 ساڵانەوەیە بەبێ ڤیزا دەتوانن سەردانی میسر بکەن.

هاوکات، هەر هاوڵاتییەک ڕێگەپێدانی کارکردنی کاتی هەبێت دەتوانێت بەبێ ڤیزا بۆماوەی شەش مانگ سەردانی میسر بکات، بەمەرجێک دەبێت پێش تەواوبوونی شەش مانگەکە بگەڕێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا