ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی گەڕاندنەوەی داهاتی ناوخۆی سلێمانی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی گشتی بانكی ناوە‌ندی ھە‌رێم/ سلێمانی ڕایگەیاند، “ھە‌موو مانگێك لە‌داھاتی ناوخۆی سلێمانی، ئە‌و بڕە‌ پارە‌یە‌ دابین كراوە‌ كە‌ وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری دیاری كردووە‌ بۆ تە‌واو كردنی بودجە‌ی مووچە‌”.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی گشتی بانكی ناوە‌ندی ھە‌رێم/ سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، “تە‌نھا بۆ 11 مانگی ساڵی 2021 لە‌داھاتی ناوخۆی سلێمانی بڕی؛ یە‌ك ترلیۆن و 107 ملیۆن دینار دابین كراوە‌ بۆ پێدانی مووچە‌”.

ئەوەشی ئاشکراکرد، “بۆ مووچە‌ی مانگی 12ی 2021 كە‌ لە‌مانگی 1ی 2022 دابە‌ش كراوە‌، لە‌داھاتی ناوخۆی سلێمانی بڕی 75 ملیار 681 ملیۆن دینار دابین كراوە”‌.

جەختی لەوەشکردەوە، “جگە‌ لە‌و پارانەی كە‌ ئاماژە‌ی پێدراوە‌‌ و ئە‌و بڕە‌ پارە‌یە‌ش كە‌ لە‌ داھاتی سلێمانییە‌وە‌ دە‌چێتە‌وە‌ ‌بۆ ھە‌ولێر، بە‌شە‌كە‌ی تری داھاتی كۆكراوە‌ی ناوخۆی سلێمانی، بۆ خە‌رجییە‌كانی دامودە‌زگا حكومییە‌كان تە‌رخاندە‌كرێتە‌وە‌ و خە‌رج دە‌كرێتە‌وە‌.”

لە درێژەدا باسی لەوەکرد، “ھە‌موو ئە‌و پارانە‌ی كە‌دێنە‌ بانكە‌كانی سلێمانی، بە‌ڕێكاری یاسایی و ئیداری خۆیان جوڵە‌یان پێدە‌كرێت، لە‌دە‌رە‌وە‌ی یاسا ھیچ شتێك نە‌كراوە‌ و ناكرێت”.

لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، “ئە‌و بە‌ڕێزانە‌ی كە‌ قسە‌ی ناڕاست دە‌كە‌ن لە‌سە‌ر بانكە‌كانی سلێمانی، با بفە‌رموون یە‌ك بە‌ڵگە‌ بخە‌نە‌روو، ئێمە‌ دڵنییاین كە‌ ھیچیان پێ نییە‌ و ناتوانن قسە‌كانیان بسە‌لمێنن، رە‌تی دە‌كە‌ینە‌وە‌ كە‌ھیچ بڕە‌ پارە‌یە‌ك دیار نە‌مابێت یاخود پارە‌ی مووچە‌ درابێت بە‌ شتی تر”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا