رونكردنەوە لە بارەی زیادبوونی نرخی كارەباوە دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار، وەزارەتی كارەبا هەستاوە بە راستكردنەوەی نرخی كارەبا، نەك گرانكردنی نرخەكەی.

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، بەبڕوای وەزارەتی كارەبا ئەو گۆڕانكارییە بریتی نییە لە زیادكردنی نرخ، بەڵكو ئەوەی هەیە تەنها ئاڵوگۆڕێكە لە نێوان نرخی دینارو دۆلاردا.

وتیشی، ” 70% ی خەرجییەكانمان بە دۆلارە، بەڵام داهاتەكەمان بە دینارە، بۆ راستكردنەوەی باری لاری ئەو دۆخەی هاتووەتە پێشەوە بەهۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە گرفت بۆ تەواوی پلان و پرۆژەكانی حكومەتی هەرێم دروستبووە، ئەم كارەی حكومەت ناكاتە لە 20% ی ئەو زیانەی لە پرۆژەكانی كارەبا كردوویەتی”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، بەپێی ئەو خشتەیەی كە وەزارەتی كارەبا لە 25ی مانگی رابردوو بڕیاری پێدەركردووە، نرخی كارەبای نیشتمانی لەسەر هاوڵاتیان گران دەبێت و بە هەمانشێوەش نرخی كارەبای بازرگانی و كشتوكاڵی و كارەبای فەرمانگە حكومییەكان زیادیكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا