وەزارەتی كارەبا روونكردنەوە دەربارەی زیانەكانی كارەبا بەهۆی لافاوەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم روونكردنەوەیەكی دەربارەی زەرەر و زیانەكانی كەرتی كارەبا لە ناوچە جیاجیاكان بڵاو كردەوە لە ئەنجامی ئەو بارانبارین و لافاوەی چەند ناوچەیەكی هەرێمی گرتەوە.

لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی كارەبادا هاتووە: لەگەڵ هاتنی شەپۆلێكی توندی باوبۆران و بارانێكی بەخوڕ، هێڵێكی 132كەی ڤی لە پارێزگای سلێمانی كەوت و چەند زیانێكی دیكەش بەر هێڵەكانی 11 و 33 كەوت و شۆرتی كارەباش لە 41 فیدەری كارەبا لە ناوچە جیاوازەكانی سلێمانی دروست بوو.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، بۆ پاراستنی گیانی تیمەكان و هاووڵاتیان و خێرا چارەسەركردنی گرفتەكان، كارەبای گشتی بۆ چەند كاتژمێرێك لە چەند شوێنێك كوژێنرایەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەشی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و پارێزگاكان و تیمەكانی چاككردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشكردنی كارەبا گرفتەكانیان چارەسەر كرد و كارەبا لە ماوەیەكی كەمدا ئاسایی بووەوە.

وەزارەتی كارەبا داواش لە هاووڵاتیان دەكات لە كاتی بارانبارین و هەورە تریشقە خۆیان لە تاوەرەكانی كارەبا بە دوور بگرن كە مەترسی بۆ سەر گیانیان دروست دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا