كەمپینێك دژی توندوتیژی بەرامبەر ژنان و داگیركاری راگەیەندرا

پۆڵەتیك پرێس

لە شاری سلێمانی بە ئامانجی هۆشیاركردنەوەی ژنانی شار و شارۆچكەكان كەمپینێك لەپێناو یەكڕیزی ژنان و دژی توندوتیژی و داگیركاری راگەیەندرا.

دوانیوەرۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری سلێمانی ژمارەیەك لە ژنانی چالاكوان و رێكخراوەكانی ژنان كەمپینەكەیان راگەیاند، لە بەیاننامەی كەمپینەكەدا هاتووە:ئەگەر پرسی ژن چارەسەرببێت ئیدارەی سیاسی و سەربەخۆ لە كوردستان دروست دەبێت.

ئامانجی كەمپینەكە لە چەند خاڵێكدا خۆی دەبێنێتەوە لەوانەش ئەنجامدانی هەڵمەتی هۆشیاركردنەوەی ژنانی شار و شارۆچكەكان و ئەنجامدانی چالاكی هونەری و كلتووری و بە دواداچوون بۆ كێشەكانی ژنان بە رێگای یاسایی، دروستكردنی فشار لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان لە پێناو چارەسەركردنی پرسەكانی ژن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا