بافڵ جەلال تاڵەبانی:كێشەی خۆبەخشانی تەندروستی چارەسەردەكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوارەی رۆژی 30-4-2022، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ نوێنەرانی خۆبەخشانی تەندروستی كۆبووەوە.
لە دوای كۆبوونەوەكەش نوێنەری خۆبەخشانی تەندروستی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیانی لەگەڵ ، بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاشكراكردو رایگەیاند؛ بافڵ جەلال تاڵەبانی لە نزیكەوە گوێی لە داواكارییەكانمان گرت و وەكو خۆبەخشانی تەندروستی سەرجەم ئەو داواكارییانەی كە هەمان بوو خستمانەڕوو، بەتایبەت ئەو زوڵم و ستەمەی كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە لە پارێزگای سلێمانی دەكرێت .

وتیشی: لە كۆبوونەوەكەماندا بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێنی هەموو هاوكارییەكی پێداین و بەڵێنی ئەوەشی پێداین سەرجەم داواكارییەكانمان بۆ جێبەجێبكات.

هەروەها لە چەند خاڵێكدا تەواوی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن خستەڕوو، وتیان: بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاندوە: لە دونیادا خەڵكانێكی بەڕێزی وەكو ئێوە نەماوە كە بەلەخۆبردویی و لەسەر ئەرك و گیرفانی خۆی خزمەتی نەخۆشخانەكان بكات و نەهێڵت كەرتی تەندروستی وڵات پەكی بكەوێت، لەبەرامبەریشدا دەسەڵاتدارانی كەرتی تەندروستی بێباكبن بەرامبەریان، بۆیە بەڵێنی پێداین هەرشتێك كە لە توانای ئەودابێت بۆ خۆبەخشانی تەندروستی بیكات .

وتیشی: هەروەها بڕیاردرا لیژنەیەك لە خۆبەخشانی تەندروستی پێكبهێنرێت بەناوی بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە كە لیژنەكە لە راپۆرتێكدا بەڵگەو پێداویستییەكانی خۆبەخشانی تەندروستی و ئەو زوڵم و ستەمەی كە لەو توێژە كراوە تێیدا ئاماژەپێبدرێت ، هەروەها بەڵگەكان لەسەر داتەپینی كەرتی تەندروستی لە سلێمانی و ئەو بەڵگەكانی كاركردن دژی كەرتی تەندروستی ئەم شارەی تێیدا كۆبكرێتەوە ، بڕیاریشدراوە 8 ی مانگی 5ی 2022، لیژنەكە كۆبێتەوە و لە 9 ی مانگی داهاتووش خودی لیژنەكە بۆ جارێكی تر لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆبێتەوە .

هەروەها وتی: بافڵ جەلال تاڵەبانی لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا رایگەیاند: بەلامانەوە گرنگ نییە خۆبەخشانی تەندروستی سەربە چ حزب و لایەنێكن، بۆیە بەبێ گوێدانە ئینتمایی سیاسی، ئێمە بێ جیاوازی كار بۆ هەموو خۆبەشان دەكەین و بەهەموو توانامانەوە لە رێگەی تیمی یەكێتی لە حكومەتی هەرێم و فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان هەوڵی چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكان دەدەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا