ئەنجومەنی دادوەری: ساڵی رابردوو 12 هەزار هاوسەر لەیەك جیابوونەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان ئامارەكانی جیابوونەوەی بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە ساڵی رابردوو نزیكەی 12 هەزار هاوسەر لە یەكتری جیابوونەتەوە، زۆرترین جیابوونەوەش لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە، كە چوار هەزار و 767 هاوسەر جیابوونەتەوە.

بەپێی ئامارەكەی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان، لە سەرجەم پارێزگاكاندا ئامارەكانی جیابوونەوە، زیادیانكردووە.

ئامارەكەش بەمشێوەیە:

هەولێر:

ساڵی 2020: سێ‌ هەزار و 261 جیابوونەوە

ساڵی 2021: چوار هەزار و 43 جیابوونەوە

سلێمانی:

ساڵی 2020: سێ‌ هەزار و دوو جیابوونەوە
ساڵی 2021: چوار هەزار و 767 جیابوونەوە

دهۆك:

ساڵی 2020: هەزار و 303 جیابوونەوە
ساڵی 2021: هەزار و 796 جیابوونەوە

گەرمیان/ كەركووك

ساڵی 2020: 578
ساڵی 2021: هەزار و 93

بەگوێرەی ئامارەكانی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان، زۆرترین هۆكار بۆ جیابوونەوەی هاوژینەكان، دەگەڕێتەوە بۆ نەگونجان لەگەڵ یەكدی، جیاوازی تەمەن، هۆكاری نەزۆكی، داوێنپیسی و ماڵی جیا.
بەهەمانشێوەی جیابوونەوە، ساڵی 2021، بەراورد بە ساڵی 2020، مارەبڕین و هاوسەرگیری لە هەرێمی كوردستان، تەنیا لە گەرمیان نەبێت زیادیكردووە. كە ئامارەكە بەمشێوەیەیە:

هەولێر:

ساڵی 2020: شانزە هەزار و 803 مارەبڕین و هاوسەرگیری
ساڵی 2021: هەژدە هەزار و 964 مارەبڕین و هاوسەرگیری

سلێمانی:

ساڵی 2020: پانزە هەزار و 862 مارەبڕین و هاوسەرگیری
ساڵی 2021: بیست هەزار و 147 مارەبڕین و هاوسەرگیری

دهۆك:

ساڵی 2020: یانزە هەزار و 745 مارەبڕین و هاوسەرگیری
ساڵی 2021: سیانزە هەزار و 441 مارەبڕین و هاوسەرگیری

گەرمیان/ كەركووك

ساڵی 2020: دووهەزار و 519 مارەبڕین و هاوسەرگیری
ساڵی 2021: دووهەزار و 285 مارەبڕین و هاوسەرگیری

هەر لە ساڵی 2021دا، لە پارێزگای هەولێر، زۆرترین رێگەپێدان هەبووە بۆ هێنانی ژنی دووەم كە 73 رێپێدان بووە، لە سلێمانی حەوت رێپێدان، دهۆك 21 رێپێدان، بەڵام لە كەركووك-گەرمیان هیچ حاڵەتێكی رێگەپێدان بە هێنانی ژنی دووەم نەبووە، كۆی گشتیی 101 رێپێدان بۆ هێنانی ژنی دووەم بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا