رۆژانە نزیكەی 10 حاڵەتی نوێی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمار دەكرێن

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا دەڵێت، رۆژانە هەشت بۆ 10 حاڵەتی نوێی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمار دەكرێن، كە بەشێكیان هی شاری سلێمانی و دەوروبەریەتی و بەشێكی تری هی شارەكانی تری هەرێم و ناوەڕاست و خوارووی عێراقن.

دكتۆر یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا 374 كەس ناویان تۆماركراوە ، ئەمانە تۆماری نوێ‌ نین بەڵكو ئەوانەن كە سەردانمان دەكەن بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا وتی: بە تێكڕایی وەكو حاڵەتی نوێ‌ لە نەخۆشخانەی هیوا رۆژانە هەشت بۆ 10 حاڵەتی نوێ‌ تۆماردەكرێن، وە 500 بۆ 600 حاڵەت چارەسەر وەردەگرن.

وتیشی: هەموو ئەو حاڵەتانەی تۆماركراون شێرپەنجەیین بەگشتی دوو جۆر شێرپەنجەمان هەیە، شێرپەنجەی خوێن لەگەڵ گرێ‌ رەقەكان.

باسی لەوەشكرد، ئێمە لە نەخۆشخانەی هیوا و ئەو سەنتەرانەی سەر بە نەخۆشخانەی هیوان وەكو سەنتەری سالاسیمیا و ژیانەوە و تاقیگەی شۆڕش و سەنتەری چاندنی مۆخی ئێسك خزمەتی ئێمە تەنها سلێمانی و هەرێمی كوردستانیش نیە بەڵكو لە زاخۆ تا بەسرەیە، ئەو ئامارانەی چ رۆژانە بێت یان ساڵانە 60% ی هی پارێزگای سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەریەتی ئەوی تری هی پارێزگاكانی تری هەرێم و عێراقە.

روونیشیكردەوە، ئامارەكان ساڵ بە ساڵ زیاتر دەبن، زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و بوونی كارگە و قەرەباڵغی و گۆڕینی شێوازەكانی ژیان هۆكاری زیادبوونی ئامارەكانن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا