پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
موقتەدا سەدر داوا لە هەولێر و حكومەتی عێراق دەكات ڕێگری لە كۆنگرەكەی هەولێر بكەن كە تێیدا چەند كەسایەتییەكی عەشایەری عەرەبی داوای ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان كرد لەگەڵ ئیسرائیل كرد، سەدر بە هەڕەشەوە دەڵێت، “ئەگەرنا خۆمان كە پۆستمان گرتەدەست چارەسەری دەكەین.”
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێكدا رایگەیاند: پێویستە لەسەر هەولێر ڕێگری لەو جۆرە گردبونەوانە بكات ئەگەرنا پێویستە حكومەتی عێراق ئەو كارە بكات ئیدانە بكات و هەموو گردبووەكان دەستگیربكات.”
سەدر راشیگەیاند، ئەگەرنا ئەركی شەرعی و ژیری و نیشتمانی دەكەوێتەسەر شانی ئێمە، پێویستە ئیمانداران چاوەڕێی فەرمانمان بكەن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو نمونە پیسانە.
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی لەسەر كۆنگرەكەی دوێنێی شاری هەولێر بڵاوكردەوە و رایگەیاند: كۆبوونەوەكە بەبێ ئاگاداری و بەشداری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێكخراوە و بەڕێوەچووە، ئەم كۆبوونەوەیە بە هیچ شێوەیەك گوزارشت لە هەڵوێستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناكات، ڕێكاری پێویستیش بەرامبەر چۆنیەتی ڕێكخستنی كۆبوونەوەكە دەگرینە بەر.