گەرمیان: پێدانی كارەبا بەپێوەری زیرەك جێبەجێدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە لەچەند رۆژی داھاتوودا، پێدانی كاره‌با به‌ پێوه‌ری زیره‌ك لەسنوری ئیدارەی گەرمیان بكەوێتە كارو بۆ هه‌ر ماڵێك كە ئه‌و پێوه‌ره‌ی بۆ بەستراوە بڕی  40 ئه‌مپێر كاره‌بای نیشتمانی پێده‌درێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی كارەبای گەرمیان،  62 هه‌زار و 734 پێوه‌ر له‌قه‌زای كه‌لار، كفری، ناحیه‌كانی ڕزگاری و سه‌رقه‌ڵا، نه‌وجول گرده‌گۆزینه‌ بۆ هاوبه‌شانی كاره‌با به‌ستراوه کە دەکاتە ٨٥٪ هاوبەشانی کارەبا لەسنوری ئیدارەی گەرمیان.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوەكە،  له‌چه‌ند رۆژی داھاتودا پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با جێبه‌جێده‌كرێت،  له‌روی خوێندنه‌وه‌ و سنورداركردنی  پێوه‌ره‌كانه‌وه‌ بۆ 40 ئه‌مپێر دیاریكراوه‌، بۆئه‌وه‌ی ماوه‌كانی پێدانی كاره‌بایی نیشتیمانی زیادبكرێت، به‌تایبه‌تی له‌وه‌رزی هاویندا له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان.

هاوكات، ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لەهەرێمی كوردستان پێوەری زیرەكی پێدانی كارەبا بۆ زیاتر لە 600 هەزار لەهاوبەشانی كارەبا بەستراوە و لەكۆتایی ئەمساڵدا پڕۆژەكە كۆتایی پێدێت.

وتیشی، بۆ باشتركردنی كارەبای سنوری ئیدارەی گەرمیان سودیان لەنەوتی حەسیرە بینیوەو چەند پڕۆژەیەكیان جێبەجێكردەوە.

بەوتەی وتەبێژی وەزارەتی كارەبا، لەسنوری ئیدارەی گەرمیان بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا بەشێوەیەكی باش جێبەجێكراوە و لە ئایندەیەكی نزیكدا پێدانی كارەبا بەپێوەری زیرەك دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە ئەوەش وادەكات پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا بەهاوڵاتیان زیاد بكات.

بۆچارەسەكردنی كێشەی كارەباو نەهێشتنی زیادەڕەویكردن لەكارەبدا حكومەتی هەرێكی كوردستان  پڕۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك و داتاكردنی كاره‌با خستە بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌  و به‌گوێره‌ی پێوه‌ره‌كه‌ش بۆ كاتژمێری كارەبای هه‌ر ماڵێك بڕی 40  ئه‌مپێركارەبا دیاریكراوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا