نرخ نەوت لە هەڵکشاندایە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەکاتژمێرەکانی سەرەتای مامەڵەکانی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت پاڵپشتیی بۆ گەڕایەوە پاش ئەوەی لە دوو رۆژی سەرەتای ساڵی نوێدا داشکانێکی بەرچاوی بەخۆوە دیبوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (04-1-2024)، نرخی نەوتی خاوی برێنت 38 سەنت بەرزبووەو گەیشتە 78 دۆلار و 63 سەنت، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکاش 52 سەنت بەرزبووە و بە 73 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پاش ئەوە دێت لە مامەڵەکانی دوو رۆژی سەرتادا نرخی ئەو کاڵا ستراتیژییە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی تۆمارکردبوو.

هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت، بۆ زیادبوونی هێرشەکانی حوسییەکانی یەمەن بۆسەر کەشتییە بارهەڵگرەکانی دەریای سوور و کەمبوونەوەی قەبارەی خواست و خستنەڕووە بەهۆی ناسەقامگیری یەکێک لە رێگە سەرەکییە جیهانییەکان.

دەریای سوور بە گرنگرین رێگەی ئاوی هەناردەکردنی نەوتی وڵاتانی کەنداو دێتە ئەژمارکردن، لە ئێستادا بەشێکی زۆر لە کۆمپانیاکانی گواستنەوە، بەهۆی مەترسییەکانی چەکدارانی حوسییەکانی یەمەن، مامەڵەکانی خۆیان لەو ناوچەیە راگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا