گەریلا کۆپتەرێکی تورکیای خستەخوارەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

گەریلاكانی هەپەگە و یەژاستار، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشكەوتی برینداران لە ناوچەی زاپ، هەلیكۆپتەرێكی سكۆرسكیی سوپای توركیایان خستە خوارەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بڵاویكردەوە، دەوڵەتی توركیا حەوت ساڵە واتە لە 24ی تەموزی 2015ەوە لە بەرامبەر گەلی كوردستان و تەڤگەرەكەمان، بە شێوەی شەڕی تایبەت هێرش دەكات، بەڵام هیچ ئامانجێكی بەدەستنەهێناوە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەی هەپەگەدا هاتووە: لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشكەوتی برینداران لە 24ی تەموزی 2022 بە شەو هێلیكۆپتەرێكی سكۆراسكیان خستە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، گەریلاكانی ئازادی كوردستان لە ساڵی هەشتەمی هێرشەكانی توركیادا، بڕیارداری و متمانەی خۆیان زیاد كرد و سەرفرازیان كردە ئامانج و بەرەو سەركەوتن دەچن، تیمەكانی گەڕۆكمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشكەوتی برینداران لە 24ی تەموزی 2022 بە شەو هێلیكۆپتەرێكی سكۆرسكیان خستە خوارەوە و سەربازانی توركیایان كوشت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا