رابیحە حەمەد: ناردنی 400 ملیار دینار لەسەر رێككەوتنی رابردووی قوباد تاڵەبانی بووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕابیحە حەمەد: بڕیاری ناردنی 400 ملیار دینارەكە لەسەر ڕێكەوتنی ماوەی ڕابردووی قوباد تاڵەبانی بووە پێویست ناكات لەلایەن لەئەندامانی پارتیەوە بەدەستكەوتی خۆیان هەژماری بكەن.

ڕابیحە حەمەد لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی بەغدای (ی.ن.ك) ڕایگەیاند: بابەتی ناردنی ئەو 400 ملیارە لەسەر بنەمای ئەو ڕێككەوتنەیە كەلەماوەی ڕابردوودا قوباد تاڵەبانی سەرۆكی وەفدی دانوستكاری حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی عێڕاق ئەنجامیدا و ئیمزایان كرد، بۆیە پێویست ناكات لەلایەن ئەندامانی پارتییەوە بەدەستكەوتی حزبی خۆیان ناوی ببەن و ڕاستییەكان لە كۆمەڵانی خەڵك بشارنەوە.

ڕابیحە حەمەد وتیشی: لەماوەی ڕابردوودا و لە ئێستاشدا یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هەمیشە لەپێناو دابینكردنی ماف و داوا ڕەواكانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان كاری كردووە، وەك چۆن پێش پێكهێنانی حكومەتی عێڕاق، بافڵ جەلال تاڵەبانی چەندین كۆبوونەوە و دیداری لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان ئەنجامدا بۆ ئەوەی حكومەتێك پێكبهێنرێت خزمەت بە كۆمەڵانی خەڵك بكات، ئەمە ڕاستییەكە ناتوانرێت نكۆڵی لێبكرێت، چی لەپێكهێنانی حكومەت هەروەها لە دابینكردنی شایستە داراییەكان و مافە ڕەواكانی گەلی كورد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا