بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ژمارەیەک رێنمایی بۆ هاوڵاتییان بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ژمارەیەک رێنمایی نوێی سەبارەت بە کارپێکردنی هەژماری بانکی هاوڵاتییانی بۆ مامەڵەی پاسپۆرت بڵاوکردەوە و دەڵێت، “لەکاتی سەردانیکردنی هاوڵاتییان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرت، پێویستە رەچاوی ئەم رێنماییانە بکرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دەرچووە:”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ـی کانوونی یەکەمی 2023، بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ژمارەیەک رێنمایی بۆ ئەو هاوڵاتییانە بڵاوکردەوە کە بەمەبەستی تازەکردنەوە یاخود دەرهێنانی پاسپۆرتی نوێ سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەکەن و لە یەکێک لە رێنماییەکاندا هاتووە، “پێویستە هاوڵاتییان هەژماری بانکی تایبەت بەخۆیان هەبێت و ناوی خاوەن کارتی لەسەر بێت”.

پاسپۆرتی سلێمانی ئەوەشی راگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی تەمەنیان سەروو 18 ساڵ زیاترە، پێویستە هەژماری بانکی خۆیان هەبێت و هەژمارە بانکیەکەش، پێویستە بڕی 91 هەزار دیناری عێراقی تێدابێت بۆ هەر مامەڵەیەکی پاسپۆرت.

سەبارەت بەو هاوڵاتییانەی تەمەنیان لەخوار 18 ساڵە، بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی دەڵێت، هەژماری بانکی باوک یان دایک بۆ منداڵی خوار 18 ساڵ بەکاردێت.

لەکۆتایشدا ئەوەش دەخاتەڕوو، پێویستە هاوڵاتییان پینکۆد (پاسۆرد)ـی خۆیان بزانن لەکاتی سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا