سودانی داوا لە دەمەزراوەکان دەکات بەپێی یاسای بانکی ناوەندی پابەندبن بە کارەکانیانەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاریدا لیژنەیەکی هەمیشەیی، بەمەبەستی چارەسەرکردنی بەربەستەکان لە کارەکانی کەرتی داریی پێکبهێنرێت، کە نوێنەرانی بانکی ناوەندی و نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕ لەخۆبگرێت.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، حکومەت لەبارەی چاکسازی لە کەرتی دارایی و بانکی و کۆنتڕۆڵکردنی شەفافیەت و یەکسانی لەم کەرتە بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەکرد، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، نوسراوێکی ئاڕاستەی هەموو دامەزراوە پەیوەندیدارەکان کردووە، بەمەبەستی پابەندبوون بە کارەکان بەپێی یاسای ژمارە 56ی ساڵی 2004ی بانکی ناوەندی عێراق، کە دەڵێت: بانکی ناوەندی عێراق تاکە دەستەیە کە دەسەڵاتی گرتنەبەری هەموو رێوشوێنەکانی هەیە بۆ رێکخستن و چاودێریکردنی کارەکانی بانکەکان و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوونیان.

ڕوونیکردەوە، کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕ بەڵێنیان داوە، بەپێی کۆنتڕۆڵ و ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی، حەوت ڕۆژ لەهەفتەیەکەدا کاردەکەن بۆ فرۆشتنی دراوی بیانی بە هاوڵاتیان بەنرخێکی فەرمی، کە پەسەندکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا