نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە ئاستێکی نزمدایە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە کەمتر لە 94 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 93 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 87 دۆلار و 44 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە ئێستادا وەبەرهێنەران چاوەڕێی ڕوونکردنەوەن لەبارەی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، ئەگەر ئێران و ئەمریکا ڕازی بن بە پێشنیازەکەی یەکێتی ئەوروپا لەبارەی لابردنی سزا لەسەر هەناردەی نەوتی ئێرانی، ئەوا ئەو کاتە ئاستی دابینکردنی نەوت بەرزدەببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا