یەحیا رەسوڵ: عێراق پێویستی بە هیچ سەربازێکی ئەمریکی و بیانی نییە

پۆڵەتیك پرێپس

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لە عێراق رایگەیاند، عێراق پێویستی بە هیچ سەربازێکی ئەمریکی و بیانی نییە کە چەک هەڵبگرن و لەگەڵ هێزە عێراقییەکان شەڕ بکەن و پێویستی بە جەنگاوەر نییە لەسەر زەوی جگە لە هێزە عێراقییەکان”

یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان تەئکیدی کردەوە کە خشتەی کشانەوەی هێزە بیانییەکان لەلایەن لیژنە تەکنیکییەکان وەک بەشێک لە دیالۆگی ستراتیژی دیاری كراوە، بەمزوانە دەست بە كشانەوە دەكرێت.

وتیشی “عێراق هێزی مەشقکردووە و دەتوانێت بەرگری لە نیشتیمان و گەل بکات، لەگەڵ ناتۆ کاردەکات و ئامانجی شوبهانی ئەم پرسە مەشق و کەرەستەکانی فەرماندەی سەربازییە”

ڕەسووڵ، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کۆمسیۆنەکانی لێکۆڵینەوە بەردەوامە و هەوڵی هەواڵگری بەردەوامە لەسەر بابەتی بە ئامانجگرتنی بارەگا و فڕۆکەخانە و ئەرکی نێودەوڵەتی بە مووشەک و بەدواچوونی سەرچاوەکانی بۆردومان، ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان لە سەر فەرمانی باڵای سەربازییە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردوشدا لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراق لیژنەیەكبۆ ڕێكخستنی كاتی كشانەوەی هێزە بیانییەكان لە وڵات پێكهێنرا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا