لیژنەی باڵای فەتوا لەسەر گۆڕینی رەگەز هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان لەبارەی گۆڕینی رەگەز رایدەگەیەنێت: گۆڕینی رەگەز لەبەر ویست، حەز و ئارەزووی كەسی لە نێرەوە بۆ مێ یان بە ‌پێچەوانەوە، لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام دا بە هیچ جۆرێك رێگە پێدراو نییە، هەر كەسێك لە زكماكەوە، هەردوو رەگەز (نێرەمووك) بوو، پێویستە سەردانی لیژنەی پزیشكی تایبەتمەند بكات بۆ یەكلاكردنەوەی و چارەسەركردنی.

لیژنەی باڵای فەتوا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە: دوای ئەوەی ژمارەیەك هاووڵاتی پرسیاریان كرد سەبارەت بە حوكمی گۆڕینی رەگەز لە نێرەوە بۆ مێ یان بە پێچەوانەوە، ئەنجومەن لە دانیشتنی ژمارە (5) لە بەرواری 15_6_2022 بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە: گۆڕینی رەگەز لەبەر ویست و حەز و ئارەزووی كەسی لە نێرەوە بۆ مێ یا بەپێچەوانەوە، لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام دا بە هیچ جۆرێك رێگە پێدراو نییە و دروست نییە ‌و حەرامە.

ئەوەشهاتووە، چونكە ئەوە گۆڕینی یاسا و رێسای خوای گەورەیە و پێی دەوترێت (تغییر خلق الله) بۆ هیچ كەس نیە ئەو سنوورە ببەزێنێ و دەستكاری نەخش و و دروستكراوی خوای گەورە بكات و ئەم كارە ساختە ‌و گزی خەڵەتاندنی تیادایە و كاری شەیتانە، هەر پزیشك یان ناوەندێكی پزیشكی بەشدار بێت لەم جۆرە نەشتەرگەریانەدا گوناهبارەو بەشدارە لەو كارە حەرامە.

باس لەوەشكراوە، هەر كەسێك لە زكماكەوە، هەردوو رەگەز (نێرەمووك) بوو لایەكی بە هێزتر بوو لە لایەكی دیكەی، یان بەلای خۆیەوە تەواو روون نەبوو كە نێرە یان مێ وا باشە سەردانی لیژنەی پزیشكی تایبەتمەند بكات بۆ یەكلاكردنەوەی و چارەسەر كردنی، چونكە لەڕووی شەرعەوە دروستە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت و گوناهبار نابێت.

داواش لەلایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات: رێگری بكات لە هەر هەوڵێكی گۆڕینی رەگەز، هەروەها هاوڕەگەزبازی كە لەم دواییانەدا بەداخەوە خەریكە بانگەشەی بۆ دەكرێت، چونكە ئەوە دیاردەیەكی دزێوو حەرامە و پێچەوانەی فیترەت و رەوشتی بەرزی مرۆڤایەتی و كوردەوارییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا