ئاسایشی شارەزوور: 85 كەس بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ئامارێكی تایبەت بەدەستگیركراوانی تۆمەتبار بە بەكارهێنەران ‌و بازرگانیكردن بەماددە هۆشبەرەكان ئاشكراكرد و رایگەیاند، ئەمساڵ 85 كەس لە سنوری بەڕێوەبەرایەتییەكەیاندا بەتۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان لە دەستگیركراون.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ئاماری دەستگیركردنی بەكارهێنەران و بازرگانانی مادەی هۆشبەری بڵاوكردەوە، لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا23 _ 12_ 2021 هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە ڕێگەی هۆبەی ماددە هۆشەرەكانی بەڕێوەبەرایەتییانەوە،85 تۆمەتبار بە ماددەكانی 30 و 26 لە یاسایی بەرەنگار بونەوەی مادە هۆشبەر و كارتێكەڵە عەقڵیەكان دەستگیركراون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، 98 دۆسیە كراوەتەوە و رەوانەی دادگاكراوە، هەموو دەستگیركراوەكانیش پێشوەخت بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی شارەزووریان هەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا