پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ جارێکی دیکە مامۆستایانی وانەبێژ و میلاکی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، هاوشان لەگەڵ چین و توێژە جیاجیاکانی دیکەی کۆمەڵگە، لەبەردەم 13 پەروەردەی جیاوازی سنووری پارێزگای سلێمانی گردبوونەوە.
گردبوونەوەی ئەمجارەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی جیاوازتر بوو لە جارەکانی پێشوو. مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی وێڕای بایکۆتکردن هۆڵەکانی خوێندن و داواکردنی مافەکانیان، وەک هاوسۆزییەک بۆ مامۆستا جیهان، بە جلووبەرگی رەشەوە بەژدارییان کرد و هاوسۆزی و هاوخەمی خۆیان بۆ گیان لەدەستدانی هاوپیشەکەیان دەربڕی.
مامۆستایانی ناڕازی لەبەردەم بینای پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانییەوە بە رێپێوان بەرەو دادگای سلێمانی بەڕێکەوتن و داوای گەڕانەوەی مافەکانیان و دابەشکردنی مووچەیان لە کاتی خۆیدا کرد.