پەرلەمان بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی بەراز و گوێدرێژ دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە مەبەستی گفتوگۆكردن و بەدواداچوون بۆ چەند پرسێكی گرنگی پەیوەست بەكاری لیژنەكە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی كاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەكاربەر، بەسەرپەرشتیی د. سەباح زێباری سەرۆكی لیژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنە و ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.

سەرۆكی لیژنە تیشكی خستەسەر دەنگۆی بڵاوبوونەوەی گۆشتی بەراز و گوێدریژ لە بازاڕەكانی كوردستان و فرۆشتنی بەناوی گۆشتی مەڕوماڵات بە هاووڵاتییان.

بەختیار شوكری ئەندامی لیژنەكە كە بەدواداچوونی بۆ ئەو بابەتە كردووە و تائێستاش لە بەدواداچوونەكانی بەردەوامە رایگەیاند: دوای گەیشتن بە زانیاریی ورد لەسەر ئەو دەنگۆیانە بە نووسراوێك لیژنەكە ئاگادار دەكاتەوە.

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا سەرجەم ئەو نووسراو و یاداشتانەی ئاڕاستەی لیژنەكە كرابوون، خوێندرانەوە و دوای گفتوگۆی نێوان ئەندامان كاری پێویستیان لەسەر كرا و ئاراستەی لایەنی پەیوەندیداركران بەمەبەستی بەدواداچوون و چارەسەركردنیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا