داوا دەكرێت ستایشكردنی سەددام قەدەغە بكرێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەیەك رێكخراوی داكۆكیكار لە پرسی ئەنفال و جینۆساید و پارێزەر و چالاكوان و كەسایەتی داوا دەكەن بە یاسا ستایشكردنی سەددام و سەرانی دیكەی بەعس كە دەستیان هەبووە لە كیمیاباران و ئەنفال قەدەغە بكرێت و سزای ئەو كەسانەش بدات ستایشی سەرانی بەعس دەكەن.

لە بەیاننامەیەكدا ژمارەیەك رێكخراوی داكۆكیكار لە پرسی ئەنفال و جینۆساید و پارێزەر و چالاكوان و كەسایەتی، رایانگەیاند: ماوەیەكە لە كەناڵەكانی راگەیاندن و تۆڕە كۆمەلایەتییەكان، نابەرپرسانە ستایشی تاوانبارانی جینۆسایدی گەلی كوردستان و رژێمی فاشیستی بەعس دەكرێت، بە جۆرێك هەندێك لە میدیاكان، بە داتاشینی چیرۆكی جۆراوجۆر ، هەوڵی جوانكردنی سیمای سەدام حوسێنی تاوانبار دەدەن، وەك نیشاندانی بە كەسێكی دادپەروەر و ملكەچ بە یاسا، لە كاتێكدا سەدام حوسێنی تاوانبار وڕژێمەكەی دەستی سوربوو بە خوێنی نزیكەی ملیۆنێك لە رۆڵەكانی گەلەكەمان لە گەلانی كوردستان و ژمارەیەكی هاوتاش لە گەلانی عێراق.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ئەوەی لە هەندێك میدیا دەبینرێت، لە هەوڵی جوانكردنی روخساری سەرانی بەعس و سەدام حوسێن، بە ئەنقەست بێت یاخود نەزانانە، كاریگەری زۆر نێگەتیڤی دروستكردووە و زۆرێك لە گەنجانیان بەرەو هەڵدێر بردووە، تا ئەوەی هەندێك كەس بەبێ حیسابكردن بۆ هەست و سۆزی كەسوكاری قوربانیانی جینۆساید و شەهیدان.. وێنەی دیكتاتۆرێكی وەك سەدام لە سۆشیال میدیا بخەنە سەر پرۆفایلەكانیان و پۆستی لەسەر دەكەن و بە شان باڵیدا هەڵبدەن.

ئەو رێكخراوو كەسایەتییانە داوا دەكەن، پەرلەمانی كوردستان بە زووترین كات یاسایەك بۆ تەجریمكردنی نكۆڵیكاران لە جینۆساید و قەدەغەكردنی ستایشی تۆمەتباران دەربكات، كە زیاتر لە 15 ساڵە داوای دەكەین.

هاوكات داوا دەكەن تا دەرچوونی یاساكە، وەزارەتی رۆشنبیری سزای هەموو ئەو كەناڵانە بدات كە نكۆڵی لە جینۆسایدی گەلی كورد دەكەن، بە ستایشكردنی كەسانێك كە تاوانبارن لە بەشداریكردن لە جینۆسایدی گەلانی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا