عێراق لەبارەی خوێندنی ناو پۆلەوە بڕیاریدا

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریداوە لە هەفتەیەكدا دوو ڕۆژ وانە لەناو پۆلەكاندا بخوێنرێت و بەشێك بە پرۆگرامەكانیش بەشێوەی ئۆنلاین دەخوێنرێت.

قوسەی یاسری سەرۆكی لێژنەی پەروەردە لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لێژنەكەیان و وەزارەتی پەروەردەی عێراق كۆبوونەتەوەو بڕیاردراوە، بۆ ئەمساڵی خوێندن تەنها دوو ڕۆژ لە هەفتەیەكدا، دەرگای خوێندنگاكان بكرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد،پڕۆگرامەكانی خوێندن دەكرێن بە دوو بەشەوە، بەشێكیان لە نێو قوتابخانەكان دەخوێنرێت و بەشەكەی دیكەش بەشێوەی ئۆنڵاین دەوترێنەوە.

دەسەڵاتی دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دراوەتە وەزارەتی تەندروستی، كە بەپێی دواین پێشهاتەكان و دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیار لە كاتی دەستپێكردنی خوێندن دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا