پۆڵەتیک پرێس_
سەربازانی سوپای تورکیا دە ناوچەی ستراتیجی پەکەکەیان لە سنووری سیدەکان و برادۆست داگیرکرد و فرۆکەی چاودێریش بە ئاسمانی ناوچەکە دەسورێتەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لەدانیشتوویەکی ناوچەی برادۆست دراوە بە پۆڵەتیک پرێس، “سەربازانی سوپای تورکیا لەڕێگەی چەند کەسێکی نزیک لە خۆیانەوە، دادەبەزنە گوندەکان و هاتوچۆی گوندە سنورییەکانی برادۆست و سیدەکان دەکەن و دەیانەوێت خەڵکی ناوچەکە لە پلانەکانیاندا بۆ بە ئامانج گرتنی گەریلاکانی پەکەکە بەشداری پێبکەن”.
ئەو دانیشتووەی برادۆست دەڵێت، ” بەردەوام فرۆکەی چاودێری بەئاسمانی ناوچەکە دەسورێتەوە و سەربازانی سوپای تورکیا دە ناوچەی ستراتیجی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان-یان لە برادۆست و سیدەکان داگیرکردووە”.
هاوکات، شەوی ڕابردوو فڕۆکەکانی تورکیا هەریەک لەگوندەکانی چیای زراران و گەرووی كایەڕەشك-یان لە سنووری سیدەكان بۆردومانكردووە.
دەربارەی زیانەکانی ئەو بۆردومانە ئەو هاوڵاتییە بە پۆڵەتیک پرێس-ی وت، “سەرەرای زیانی ماددی بە سوانکارەکانی سێ لەوەرگای بەخێوکردنی مەروماڵات، بەهۆی بۆردومانەکەوە ترس و دڵەڕاوکێ لای دانیشتوانی ناوچەکە دروستبووە و ناوچەکەیان جێهێشتووە”.
بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” لە ناوچەکە، ههردوو ئۆپراسیۆنەکانى (چنگى ههڵۆ) و (چنگى پڵنگ) له ئێستادا لهلایهن توركیاوه لهناو خاكى ههرێمى كوردستان بەرێوەدەچێت و تا ئێستا ژمارەیەک هاووڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی و دەیان گوندیش چۆڵکراون.