پارتى نوێترین هەڵوێستى خۆی لەسەر هەڵبژاردن و پێکهاتەکان ئاشکرا دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر گرفتی دیکە نەهێنرێتە پێشەوە لەو بڕوایەدام لەگەڵ یەكێتی پرۆژەیەك ئامادە بكەین بۆئەوەی بدرێت بە پەرلەمانی کوردستان و بڕیاری لەسەر بدرێت.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دوای كۆبونەوەیان لەگەڵ شاندی بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە کۆبوونەوەكەكاندا باسمان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کردەوە و جەختمان لەوە کردەوە کە ئەمساڵ هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.

سەبارەت بە شێوازی هەڵبژاردن و پشکی پێکهاتەکان وتەبێژی پارتی دەڵێت: ئێمە بڕیارمان داوەتە دەست خۆیان، پێکهاتەکان  بڕیار بە دەست خۆیان بێت کە چۆن پێیان باش بێت وا بکەن.

مەحمود محەمەد جەختیکردەوە، ئەگەر گرفتی دیکە نەهێنرێتە پێشەوە لەو بڕوایەدام لەگەڵ یەكێتی پرۆژەیەك ئامادە بكەن بۆئەوەی بدرێت بە پەرلەمانی کوردستان و بڕیاری لەسەر بدرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەمرۆ دەزگای هەلبژاردنى یەکێتى و پارتى کۆبوونەوەو لەسەر چوار خاڵ لەبارەى هەلبژاردنەوە ڕێککەوتن ئەویش بریتی بوون لە لەسەر ئەوەی هەڵبژاردن بەچوار بازنە بکرێت و هەڵبژاردن نیوەی بەلیستی کراوەو نیوەكه‌ی دیكه‌ی بەلیستی داخراو ده‌بێت، ژمارەی کورسیی بازنەکان لەسەر بنەمای ئاماری وەزارەتی بازرگانیی عێراق بێت، هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی عێراق بکرێت بۆ سودوەرگرتن لەلیستی دەنگدەرانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا