كه‌مترین ڕێژه‌ی هه‌ژاریی له‌پارێزگای سلێمانی تۆماركرا

پۆڵه‌تیك پرێس:
دەستەی ئامار لە وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڕێژه‌ی هه‌ژاریی له‌هه‌رێمی كوردستان 18%ی تێپه‌ڕاندووه‌.

ده‌سته‌كه‌ له‌ ڕاپۆرتێكی نوێیدا ئاماژه‌ی به‌ ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان داوه‌ و بە شەش ملیۆن و 171 هەزار و 83 کەس خەمڵاندوویه‌تی، كه‌ پارێزگای هەولێر دوو ملیۆن و 254 هەزار و 422 کەس و پارێزگای سلێمانی دوو ملیۆن و 152 هەزار و 717 کەس، پارێزگای دهۆک ملیۆنێک و 648 هەزار و 611 کەس و پارێزگای هەڵەبجە 115 هەزار و 333 کەس.

ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان جیاوازیی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره‌یه‌ی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ له‌وه‌ی دووه‌میاندا ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان نزیکەی پێنج ملیۆن و 500 هەزار کەسە.

رێژەی هەژاریی لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2018 بەمشێوەیه‌یه‌:

دهۆک: 8.6%
هەولێر: 6.7%
سلێمانی: 4.46%

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا