عێراق 36 بەنداوی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی ڕازی بەڕێوەبەری دەستەی گشتیی بەنداوەكان، لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق ڕایگەیاند، 36 بەنداوی نوێ  دروست دەكەن و شوێنەكانیشیان دیاریكراوە.

بەڕێوەبەری دەستەی گشتیی بەنداوەكان، لەوەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق ئاماژەی بەوەكرد، لە چوارچێوەی ڕووبەڕووبوونەوەی كێشەكانی وشكەساڵی و كەمئاوی، بڕیارە 36 بەنداوی نوێ لەهەموو پارێزگاكان دروست بكرێن.

راشیگەیاند، بەشێكیان پلان و دیزاینیان تەواو بووە و، ئێستا لە قۆناغی كۆتاییدان.

ئەوەشی خستەڕوو، پرۆژەكە هەموو پارێزگاكانی عیراق دەگرێتەوە و ، بەنداوەكان بە قەبارەی  بچووك دەبێت و تەنیا بۆ گلدانەوەی ئاو بەكاردێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا