مستەفا كازمی: هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای گەڕانەوەی لە ئەمەریكا سەرۆك وەزیرانی عێراق جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا دەكاتەوە.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆتایی بە سەردانەكەی بۆ ئەمەریكا هێنا، پاش گەرانەوەشی بۆ بەغدا رایگەیاند، سەركەتووبوە لە چەسپاندنی بنەماكانی پەیوەندی لەگەڵ ئەمەریكا لەسەرجەم بوارەكاندا، بە تایبەتی لە بوارەكانی ئاسایش، ئابووری، تەندروستی، فێركردن، رۆشنبیری، وزە و ژینگە.

كازمی جارێكی تر جەختی لە رێككەوتنەكەیان لەگەڵ ئەمەریكا كردەوە و رایگەیاند، رێككەوتون لەسەر ئەوەی لە دوای (31) كانونی یەكەمی ئەمساڵ هێزی شەڕكەری ئەمەریكا لە عێراق نەمێنێت.

مستەفا كازمی دەڵێت “شانازی بە شوێنەوارەكانی رافیدەین دەكەین و لەگەڵ خۆمان 17 هەزار پارچە شوێنەواری عێراقمان لە ئەمریكا گەڕاندەوە”.

سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنیش سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەشێوەیەكی ناراستەوخۆ جەختی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا كردەوە، لەو بارەیەوە رایگەیاند، متمانەم بەوە هەیە كە گەلەكەمان بەشداری لەهەڵبژاردندا دەكەن كە لە رۆژی (10) ی تشرینی یەكەمدا بەرێوە دەچێت و كاری جدی دەكەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

ئەمەش لەكاتێكدایە زیاتر لە 25 حیزب و هاوپەیمانی رایانگەیاندووە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەكشێنەوە، دیارترینیان رەوتی سەدرە كە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی سائیرووندایە، كە هاوپەیمانییەكە خاوەنی 54 كورسی و هاوپەیمانیی وەتەنیەی ئەیاد عەلاوی 21 كورسییە و ساڵح موتڵەگ سەرۆكی بەرەی دیالۆگی نیشتمانیش، كشانەوەی خۆی راگەیاندووە.

ڕۆژی 26ی ئەم مانگە، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە كۆشكی سپی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا كۆبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا